سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیرییەکانی ئیتاڵیا و ڕۆڵی کارای لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا بۆ مەشق و ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگە دەربڕی.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 13ـی شوباتی 2026، لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ گویدۆ کرۆسێتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی هاوکاریی ئەمنی و سەربازی تاوتوێ کران. نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیرییەکانی ئیتاڵیا و ڕۆڵی کارای لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا بۆ مەشق و ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگە دەربڕی.
لای خۆیەوە، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا پابەندیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی پشتگیریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ستایشی ڕۆڵی پێشمەرگەی لە تێکشکاندنی تیرۆردا کرد.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، دواین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و مەترسییەکانی تیرۆر تاوتوێ کران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.