Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 01:23

فەرهاد ئەترووشی پێشوازی لە دەستەیەک لە بێژەرانی ڕادیۆ دەکات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی ، فەرهاد ئەمین ئەترووشی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لە نووسینگەکەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە ژمارەیەک لە بێژەرە دیارەکانی ڕادیۆ کرد بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ڕادیۆ کە ساڵانە لە 13ی شوباتدا بەڕێوەدەچێت، هاوکات لەگەڵ ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 1946دا.

جێگری سەرۆک بە بایەخێکی زۆرەوە گوێبیستی قسەی ئامادەبووان بوو سەبارەت بە قۆناغە جیاوازەکانی مێژووی ڕادیۆ لە عێراق و ئەو توانایانەی کە لە ستۆدیۆ و وێستگە  بەردەستن.  

هەروەها جەنابیان پشتیوانی خۆی بۆ دووپات کردنەوە وەک ڕێزێک بۆ کار و چالاکییە گرنگەکانیان.

لە کۆتایی دیدارەکەدا، بڕوانامەی ڕێزلێنان پێشکەش بە بێژەرەکان کرا وەک نرخاندنێک بۆ هەوڵە بەردەوامەکانیان لە کاروانی هونەری و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و ئەو پەیامە گرنگانەی کە لە بواری ڕێنمایی و ڕۆشنبیریدا پێشکەشیان کردووە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.