نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك به‌هۆی كۆچی دوایی خاتوو تووبا عه‌بدولڕه‌حمان بڵاو ده‌كاته‌وه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و كه‌سوكاریان ده‌كات.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:-
بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو خاتوو تووبا عه‌بدولڕه‌حمان ئاغا، خوشکی به‌ڕێز ده‌روێش ئاغا و هاوسه‌ری به‌ڕێز سواره محه‌مه‌دئه‌مین ئاغا، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و که‌سوکاری به‌ڕێزیان ده‌که‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم.
له خوای مه‌زن داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
2026/2/13
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.