ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا پشوودرێژی ده‌وێت و په‌یوه‌ست نییه به بابه‌تی رۆژه‌وه و نابێت په‌له‌ی تیادا بكرێت،جەختیشی لە گرنگی هاریکاریی ئەورووپا کردەوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئیمانوێل ماکرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا لە کۆتایی لوتکەی نافەرمی لە بەلجیکا گوتی: ئێمە شتەکان ئامادە دەکەین و نابێت بیر له ئه‌نجامی به په‌له له دانوستان له‌گه‌ڵ پووتین بكرێته‌وه سه‌باره‌ت به وه‌ستانی جه‌نگی ئۆكراینا و رووسیا.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێموایە ئێستا پێویستە کاربکەین بەتایبەتی لەسەر خۆمان و ئەوەی دەمانەوێت داوای بکەین.
لە درێژەی قسەکانیدا ماكڕۆن گوتی: ئێمە وەک ئەوروپییەکان ئێستا دەبێت خۆمان ئامادە بکەین بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆیه‌كی به‌رهه‌مدار له‌گه‌ڵ رووسه‌كان تا بتوانین رۆڵی سه‌قامگیریی ببینین له داهاتوودی ئۆكراینادا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.