Erbil 31°C چوارشەممە 10 حوزەیران 22:13

یاریی رۆبلۆكس لە وڵاتێكی دیكە قەدەغە كرا

کوردستان TV
100%

پەرلەمانی وڵاتی میسڕ بەفەرمی بڕیاری قەدەغەكردنی كاركردنی یاریی رۆبلۆكسی بۆ منداڵان لە وڵاتەكەیان دەركرد، یارییەكە پێشتر لە هەرێمی كوردستان و عێراق و چەند وڵاتی دیكەش بڕیاری قەدەغەكردنی درابوو.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ یەكشەممەی پەرلەمانی میسڕ جەخت كرایەوە كە دەركەوتووە یارییەكە كاریگەری خراپی لەسەر منداڵان و هەرزەكاران دروستكردووە، بۆیە فەرمان بە كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت كرا لای خۆیانەوە یارییەكە بلۆك بكەن.  

یاریی رۆبلۆكس یەكێكە لە یارییە ئەلیكترۆنییەكان بۆ منداڵان كە لە ساڵی 2006 بەرهەمهێنراوە، ئەم یارییە یەكێكە لە یارییە دڵخوازەكانی منداڵان و بەگوێرەی ئامارێك ئێستا زیاتر لە 70 ملیۆن بەكارهێنەری لە ئاستی جیهاندا هەیە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە مانگی 10ی ساڵی رابردوو بڕیاری قەدەغە و سانسۆركردنی یاریی رۆبلۆكسی لە هەرێمی كوردستان دەركردبوو.

چەند رۆژێك پێشتریش وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاندبوو.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاندبوو: لە توێژینەوەكان دەركەوتووە یاریی رۆبلۆكس چەندان مەترسی ئەمنی و كۆمەڵایەتی و رەفتاری خراپ بەدوای خۆیدا دەهێنێت بەتایبەتیش لەنێو منداڵان و هەرزەكاراندا، ئەمە جگە لە بڵاوبوونەوەی ساختەكارییەكی زۆر و دزینی داتا و زانیاری و هەروەها بارگرانی دارایی و حاڵەتەكانی ئالوودەبوونی منداڵان بە یارییە ئەلیكترۆنییەكان.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.