ئه‌مڕۆ یەکشەممە 1-2-2026، ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی سەرۆکی ئۆكراینا بۆ ده‌زگاكانی ناوخۆیی و جیهانی ڕایگەیاند: دانوستانە نوێیەکانی دوو ڕۆژەی نێوان نێردراوانی ئەمریکا، ڕووسیا و ئۆکراینا سەبارەت بە ڕاگرتنی شەڕی ئۆکراینا لە ڕۆژی چوارشەممەی ئه‌م هه‌فته‌یه لە ئەبوزەبی دەست پێدەکات.
زێلینسكی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌هۆی فشاری خودی دۆناڵد تره‌مپ چه‌ند رۆژێكه رووسیا ده‌ستی له بۆردومانكردن هه‌ڵگرتووه.
راشیگه‌یاند: ئومێدیان هه‌یه كه دانوستان ئه‌نجامی ئه‌رێنی لێبكه‌وێته‌وه و جه‌نگ به یه‌كجاری بوه‌ستێت، سوپاسی نێوه‌ندگیریی وڵاتی ئیماراتیشی كرد كه دانوستانه‌كانی له‌خۆگرتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.