بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی و پارێزگاری هەولێر، بەشێکی نوێ و چەند خزمەتگوزارییەکی پێشکەوتوو لە نەخۆشخانەی تایبەت بە نەخۆشییەکانی خوێن و شێرپەنجە کرایەوە.
ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و خانەوادەی نانەکەلی، ڕێوڕەسمی کردنەوەی هەردوو بەشی تیشکی کارا و قاوشی نوێی منداڵان لە نەخۆشخانەی نانەکەلی بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، پڕۆژەکە بە گوژمەی 1.5 ملیۆن دۆلار لەلایەن دەزگای خێرخوازیی نانەکەلی و بە هەماهەنگیی وەزارەتی تەندروستی جێبەجێ کراوە. قاوشە نوێیەکەی منداڵان فراوان کراوە و قەبارەکەی 30 قەرەوێڵەییە.
خزمەتگوزارییە نوێیەکان بریتین لە: دەستنیشانکردنی نەخۆشیی شێرپەنجە، وەرگرتنی نموونەی گرێی شێرپەنجەیی، دانانی پۆرت بۆ وەرگرتنی چارەسەری کیمیاوی، وەرگرتن و دەرهێنانی ئاو و شلە لە لەش بۆ دەستنیشانکردن، هەروەها ئەنجامدانی سووتاندنی گرێی شێرپەنجەیی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.