Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 13:22

سبەی لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باران دەبارێت

کوردستان TV
100%

شەپۆڵێكی بارانبارین بەڕێوەیە و پێشبینی دەكرێت سبەی چوارشەممە لە زۆربەی شار و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باران ببارێت.

ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی رایگەیاند "سبەی چوارشەممە لە دوای نیوەڕۆوە شەپۆڵێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و سەرەتاش بارانبارینەكە لە رۆژئاواوە دەست پێ دەکات لە سنووری پارێزگای دهۆک و نەینەوا، پاشان لە کاتەکانی ئێوارە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە".

هەروەها رایگەیاند "بارانەكان بەشێوەیەكی گشتی مامناوەند و پچڕپچر دەبێت".

شارەزاكەی كەشناسی راشیگەیاند "هەر سبەی چوارشەممە لە زۆربەی ناوچە شاخاوی و سنوورییەكانی هەرێمی كوردستاندا بەفر دەبارێت".

ئاراس جەبار گوتیشی "لە ماوەی ئەو شەپۆڵەدا پلەکانی گەرما 4 تا 5 پلە نزم دەبنەوە و كەشوهەوا بەشێوەیەكی گشتی سارد دەبێتەوە" .

ئاماژەی بەوەش دا كە "رۆژی پێنجشەممە کاریگەری شەپۆڵەكە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی كوردستان لاواز دەبێت و کۆتای پێ دێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.