Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 02:33

كرێملین: دانوستانی ئه‌بوزه‌بی رۆحێكی بونیادنه‌ریان هه‌یه‌ بۆ وه‌ستانی جه‌نگ

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشەممە 26-1-2026، كۆشكی کرێملین ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی هەفتەی ڕابردوو لە ئەبوزەبی لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا و ئەمه‌ریکا بە ڕۆحێکی بونیاتنەریان هه‌بووه‌، بەڵام بۆ گەیشتن بە یەکلاییکردنەوەی شەڕ هێشتا پێویستی بە کارێکی زۆر هەیە.

دیمیتری پێسکۆڤ گوتەبێژی کرێملین رایگه‌یاند: هەڵەیه‌ چاوەڕوانی ئەنجامی بەرچاو لەم پەیوەندییە سەرەتاییانەدا بکەین ، بەڵام دەتوانرێت بە ئەرێنی سەیر بکرێت, ئه‌گه‌رچی هێشتا کارێکی زۆر ماوە بۆ ئەنجامدان.

ئەو دانوستانانەی کە ڕۆژانی هەینی و شەممەی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ ئەبوزەبی بەڕێوەچوون، یەکەم دانوستانی ڕاستەوخۆی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ بوو کە بە ئاشکرا ڕاگەیەندرا، ئه‌ویش به‌ نێوه‌ندگیریی ئه‌مه‌ریكا.

بە گوتەی بەرپرسێکی ئەمه‌ریکی، پایتەختی ئیمارات لە یەکی شوباتدا میوانداری گه‌ڕێكی تری دانوستانه‌كان له‌نێوان رووسیا و ئۆكرایناده‌كاته‌وه‌.

دیمێتری پێسکۆڤ راشیگه‌یاند: ناتوانم بڵێم نیازباشی لەم گفتوگۆیانەدا هەیە، چونکە زۆر ئەستەمە لەم قۆناغەدا ئەوە ده‌ربكه‌وێت. بەڵام هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی ئاگربه‌ست لە ڕێگەی دانوستانەوە پێویستی بە قسەکردنی بنیاتنەر هەیە.

لاى خۆیه‌وه‌، ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا دوای کۆتایی هاتنی خولی یەکەمى دانوستان لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس نووسیبووی: "زۆر شت باس کراوه‌، گرنگە گفتوگۆکان بنیاتنەر بن".

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.