Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 16:52

هەسەدە: پابەندین دەبین بە ئاگربەست ئەگەر هێرش نەكرێتە سەر هێزەكانمان

کوردستان TV
100%

هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) رایدەگەیەنێت كە ئەوان پابەند دەبن بەو ئاگربەستەی سەرۆكایەتی كۆماری سووریا رایگەیاندووە تا ئەو كاتەی هێرش نەكرێتە سەر هێزەكانیان.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆكایەتی كۆماری سووریا رایگەیاند كە لەگەڵ هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) گەیشتوونەتە چەند خاڵێكی لێكتێگەیشتن.

سەرۆكایەتی كۆماری سووریا ئاماژەی بەوەش دا كە لە كاتژمێر 8ی ئەمشەوەوە ئاگربەست و راگرتنی جەنگ لەنێوان سوپای سووریا و هێزەكانی هەسەدە لە سەرجەم بەرەكانی جەنگ دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

لەمبارەیەوە فەرماندەیی هێزەكانی هەسەدە لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند: ئێمە پابەندبوونی تەواوی خۆمان بەو ئاگربەستە ڕادەگەیەنین کە لەگەڵ حکوومەتی دیمەشق راگەیەنراوە.

هەروەها رایگەیاند: جەخت دەكەینەوە کە هیچ هێرش و چالاکییەکی سەربازی ئەنجام نادەن تا ئەو كاتەی هێزەكانمان تووشی هێرش نەبنەوە.

فەرماندەیی هەسەدە راشیگەیاندووە: دووپاتی دەكەینەوە كە ئامادەین بۆ هەر گفتوگۆ و چارەسەرێكی سیاسی، بەهەمانشێوە ئامادەین بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی 18ی كانوونی دووەم.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.