میدیایەكی ئەمریكی ئاشكرای دەكات كە لە خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردووی شارەكانی ئێران زیاتر لە 12 هەزار كەس كوژراون.
ئاژانسی (سی بی ئێس) دەڵێت، لە چەند سەرچاوەیەكی تەندروستی لە ئێرانەوە زانیارییان پێگەیشتووە كە ژمارەی قوربانییان لە خۆپیشاندانەكان زیاتر لە 12 هەزار كەسە، تەنانەت هەندێك سەرچاوە باسی زیاتر لە 20 هەزار كەس دەكەن.
ئاماژە بەوەش دەكات كە ئێران رێگرە لە گەیشتنی زانیارییەكان بە دروستی، بۆیە ژمارەی تەواوەتی قوربانییەكان نازانرێت.
پێشتر ئاژانسی (ئێران ئینتەرناشناڵ) ئۆپۆزیسیۆنی ئێران بڵاوی كردبووەوە كە ژمارەی كوژراوان لە خۆپیشاندانەكانی ئێران زیاتر لە 12 هەزار كەسە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەویش ئەمڕۆ سێشەممە سەبارەت بە ژمارەی قوربانیان لە خۆپیشاندانەكانی ئێران رایگەیاندبوو كە ژمارەی دروستیان نازانرێ، بەڵام جەختی كردبووەوە كە ژمارەكان زۆر و گەورەن.
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان لە ئێران لە رۆژی 28ی كانوونی یەكەمی 2025 دەستیان پێ كرد و رۆژ بەڕۆژیش گەورەتر و فراوانتر دەبێت، خۆپیشاندەران رەخنە لە خراپی دۆخی ئابووری و گرانبوونی بەردەوامی نرخی كاڵا و شتومەك دەگرن كە بەهۆیەوە ژیانی خەڵكی ئێرانی بەتەواوەتی سەخت كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.