Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 07:48

لە کۆیە ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕووی دا و شۆفێرێک گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە ڕایگەیاند، ئەمشەو لەسەر ڕێگەی کۆیە - دوکان پێکدادان لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکدا ڕووی دا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست دا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەمشەو ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی (کۆیە - دوکان) لە نزیک کارگەی ئاردی کۆیە ڕووی دا.

ڕووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر (تانکەر) و ئۆتۆمبێلێکی جۆری (پیکاب).

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، بەداخەوە لە دەرەنجامی ڕووداوەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلە پیکابەکە گیانی لەدەست داوە.

هاتوچۆی کۆیە داوا لە شۆفێران دەکات، پابەندی هێماکانی شەقام و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن، بۆ ئەوەی لە ڕووداوی نەخوازراو بەدوور بن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.