ئەمشەو دووشەممە بۆردێكی كارەبا لە ناو بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر گڕی گرت، بەڵام هەرزوو لەلایەن تیمەكانەوە توانرا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت و بكوژێنرێتەوە.
پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە بازاڕی قەیسەری هەولێر پێی راگەیاندین: ئاگرەكە تەنیا لە بۆردێكی كارەبا لە حەوشەی قەسابان لە ناو بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر كەوتبووەوە.
راشیگەیاند: هەرزوو تیمەکانی بەرگریی شارستانیی خانەقا گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و توانیویانە ئاگرەكە کۆنتڕۆڵ بكەن.
بەرگریی شارستانی هەولێر جەختیشی كردۆتەوە كە بەهۆی ئاگرەكە هیچ زیانێک دروست نەبووە.
هەولێر / ئالان ئەحمەد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.