ئەمڕۆ دووشەممە میگێل دیاز کانێل سەرۆکی کوبا ڕایگەیاند، "هیچ گفتوگۆیەک لەنێوان وڵاتەکەی و ئەمریکادا ئەنجام نادرێت، لەکاتێکدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا فشارەکانی سەر دوورگەی کۆمۆنیستەکان زیاتر دەکات.
ئاژانسی ههواڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووهتهوه، میگێل دیاز کانێل سەرۆکی کوبا لە پۆستێکیدا لەسەر تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، "هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ حکوومەتی ئەمریکا له ئارادا نییە، جگە لە پەیوەندییەکانی کۆچبەری بۆ مەبەستی ڕێکارەکان".
ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوتا ئەمهریکییەکەی، دۆناڵد ترەمپ، ڕۆژی یەکشەممە گوتووێژەکانی لەگەڵ هاڤانا دهستپێكردووه و دهڵێت: "لە گفتوگۆداین لەگەڵ کوبا"، بەبێ خستنهڕووی وردەکاری زیاتر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.