Erbil 31°C شەممە 08 ئاب 18:22

لە سەیدسادق دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی دزراودا گیرا

کوردستان TV
100%

مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق توانییان ئۆتۆمبێلێکی دزراو لە جۆری (نیسان پیکاب - تاک) بدۆزنەوە و دەستی بەسەردا بگرن، کە پێشتر لە سنووری بنکەی پۆلیسی سەیوان دزرابوو.

دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سەردانی بنکەی پۆلیسی سەیونی کرد و سکاڵای یاسایی تۆمارکرد کە ئۆتۆمبێلەکەی لێ دزراوە، دەستبەجێ بە بڕیاری دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ بابەتەکە ڕێکخرا.

پاش بەدواداچوونی ورد، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق (سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی) توانییان لە ماوەیەکی کەمدا شوێنی ئۆتۆمبێلەکە لەناو قەزای سەیدسادق دیاری بکەن و دەستی بەسەردا بگرن.

رێکارە یاساییەکان:
لە ئێستادا ئۆتۆمبێلەکە بەپێی ماددەی (446) لە یاسای سزادانی عێراقی دەستی بەسەردا گیراوە. بڕیارە دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان، ئۆتۆمبێلەکە بنێردرێتەوە بۆ بنکەی پۆلیسی سەیوان بەمەبەستی ڕادەستکردنەوەی بە خاوەنە ڕەسەنەکەی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.