Erbil 31°C شەممە 08 ئاب 15:14

ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ مه‌لا مه‌زهه‌ر ده‌داته‌ دادگا

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 12-1-2026 ، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆیی مافی مرۆڤی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی بێڕێزیكردن به‌ ئافره‌تان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆڵ و پێگه‌ی ئافره‌ت سكاڵای یاسایی دژی مه‌لا مه‌زهه‌ر خۆراسانی تۆمار ده‌كه‌ن.

 

 ئه‌وه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه‌..

​بەداخەوە مامۆستایەکی ئایینی لە شاری هەولێر، بە ناوی (مەلا مەزهەر تاهیر)، لە کەناڵێکی میدیایی لێدوانێکی بڵاوکردووەتەوە و بێڕێزییەکی زۆر بە ئافرەتان و ڕۆڵ و پێگەی ئافرەت دەکات. ناوبراو لە ڕوانگەیەکی تەسکەوە ڕۆڵی ئافرەتی کەم کردووەتەوە لە ماڵەوە و وەک خزمەتکارێک وێنای کردووە کە ئەرکەکەی تەنها لە ماڵەوەیە.

ئەو گوتانەی ناوبراو بە تەواوی دژی بنەمای ئایینەکانە وپێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤ و شکۆی ژنانە.

 بۆ ئەو مەبەستە دەستەی مافی مرۆڤ لە ڕێگەی داواکاری گشتییەوە ئەو کەیسە دەجوڵێنێت و ناوبراو ڕووبەڕووی یاسا دەکاتەوە لەبەر ئەوەی گوتەکانی مەلا مەزهەر دژی ماددەی 14ی دستوری عێراقە کە ئەم ماددەیە بەڕوونی باس لەوە دەکات کە یەکسانی هەیە لەبەینی ژن و پیاودا.

جگە لەوەش هیوادارین وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتیی زانایان ڕێکاری پێویست بگرنە بەر بەرامبەر ئەو کەسانەی پێشێلکاری بەرامبەر خەڵک دەکەن لە ژێر ناوی ئایین و مینبەرەکانەوە.

​ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆیی مافی مرۆڤ ده‌شڵێت: بەتوندی دژی ئەو جۆرە لێدوانانەین و ئیدانەی دەکەین، بە ڕێزەوەش ڕۆڵی ژنان سەیر دەکەین و بەرز دەنرخێنین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.