کۆمپانیای تەکنەلۆژیای ئەمهریکی "مێتا" داوای لە ئوسترالیا کردووە بە یاسای قەدەغەکردنی سۆشیال میدیا بۆ منداڵانی خوار تەمەنی 16ساڵ بچێتەوە و ئاماژەی بەوەداوه کە بەپێی یاسا نوێیەکە زیاتر لە 544 هەزار ئەکاونتی لەکارخستووە.
لە 10ی کانوونی دووەمەوە کۆمپانیا تهكنهلۆژییه زەبەلاحەکانی سهر به مێتا وهكو ئهپهكانی فەیسبووک، ئینستاگرام، یوتیوب، تیک تۆک، سناپچات و ڕێدیت ناچاربوونه ئەکاونتی بەکارهێنەرانی ئوسترالی لە خوار تەمەنی 16 ساڵ لەکاربخەن، ئەمەش یەکەمجارە لە ئاستی جیهانیدا.
هەروەها بڕیارەکە پلاتفۆرمی پەخشی ڕاستەوخۆی کیک و تویچ و هەروەها تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی Threads و X ی گرتووهتهوه .
ئهوهش هاتووه: ئەگەر كۆمپانیاكان هەنگاوی گونجاو نەگرنەبەر بۆ پابەندبوون بەو یاسایەی کە لە ئوسترالیا دهرچووه ئەوا تا 49.5 ملیۆن دۆلاری ئوسترالی (28 ملیۆن یۆرۆ) زیانمهند دهبن .
جێی باسه، کۆمپانیای مێتا کە مارک زوکەربێرگ ملیاردێری ئهمهریكی خاوهندارییهتی دهكات ڕایگەیاندووە، لە ماوەی هەفتەی پێش 11ی کانوونی دووەمدا 331هەزار ئەکاونتی ئینستاگرام و 173هەزار ئەکاونتی فەیسبووک و 40 هەزار ئەکاونتی ترێدزی لەکارخستووە و دووپاتیکردووەتەوە کە دەیەوێت پابەند بێت بە یاساکە.
بەڵام کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەرەڕای ئەوەش داوا لە حکومەتی ئوسترالیا دەکەین بە شێوەیەکی بنیاتنەر لەگەڵ پیشەسازیی تهكنهلۆژیادا کاربکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی باشتر، بۆ نموونە بە هاندانی هەموو پیشەسازییەکە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتی ئۆنلاین و تایبەتمەندی و ئەزموونی گونجاو لەگەڵ تەمەندا، نەک سەپاندنی قەدەغەکردن."
لای خۆیەوە ئهمڕۆ دووشەممە حکوومەتی ئوسترالیا پشتڕاستی کردەوە کە کۆمپانیاکانی سۆشیال میدیا بەرپرسیارن لەو زیانانەی کە بە گەنجانی ئوسترالیا دەگەیەنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.