ئەمڕۆ دووشەممە، راوێژكارێكی ئابووری حكوومهتی عێراق پێشبینی کرد تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوت لە بودجەی ساڵی 2026 لە نێوان 55 بۆ 62 دۆلاردا بێت، هاوکات ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم خەمڵاندنانە بەپێی هاتنه پێشی بارودۆخه ئابووری و سیاسییهكان دهكرێت.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگهیاندووه: "پێشبینییە جیهانییەکان، کە پشت بە شیکارییەکانی ڕێکخراوی ئۆپێک و بۆرسهی بازاڕی نەوتی جیهانیی دەبەستن، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە تێکڕای نرخی پێشبینیکراوی نەوتی جیهانی (نهوتی برێنت) بۆ ساڵی 2026 له نێوان 55 بۆ 62 دۆلار دهبێت بۆ هەر بەرمیلێک .
ئهوهشی خستووهتهڕوو: بە تێکڕایەکی ناوەندی جیهانی لە بازاڕدا لە 61 دۆلار نزیک دەبێتەوە.
مهزههر محهمهد ساڵح ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم خەمڵاندنانە بە گۆڕاوی دەمێننەوە بەپێی چەندین هۆکاری کاریگەر، لە سەرووی هەموویانەوە پەرەسەندنی ململانێ جیۆسیاسییەکان، گۆڕانی خێرایی داواکاری جیهانی بۆ وزە و بڕیارەکانی سیاسەتی بەرهەمهێنان لە چوارچێوەی ئۆپێک پڵەسدا."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.