بەیانیی ئەمڕۆ لە زاخۆ ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا ڕوویدا و بەهۆیەوە شۆفێرێک گیانی لەدەست دا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی زاخۆ ڕایگەیاند، کاتژمێر 9:30ـی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی کانوونی دووەمی 2026، ژووری کۆنترۆڵ ئاگادار کرایەوە لە بوونی ڕووداوێکی پێکدادان لەسەر شەقامی ئیبراهیم خەلیل.
ڕووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری (کیا) و بارهەڵگرێکی (ترێلە)دا ڕوویداوە. بەگوێرەی بڵاوکراوەی بەرگریی شارستانی، بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆفێری بارهەڵگرەکە کە تەمەنی 48 ساڵە و پیتەکانی ناوەکەی (ت. ط. ی)ـە، گیانی لەدەست داوە و کەسی دووەمیش بریندارە.
ئاماژە بەوەش دراوە، تیمەکانی بنکەی بەرگریی شارستانیی زاخۆ دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و ڕێکارە پێویستەکانیان گرتووەتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.