سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی میسر کرد و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی سەردانەکەی ئەم دواییەی قاهیرە و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان کردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی کانوونی دووەم، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مەحموود فاروق یوسف، کونسوڵی گشتیی میسر لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە سەردانی ئەم دواییەی سەرۆکی حکوومەت بۆ قاهیرە و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر.
کونسوڵی گشتیی میسر ئاماژەی بە گرنگیی ئەو سەردانە کرد و بە هەنگاوێکی کاریگەری بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا وەسف کرد، هاوکات خواستی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
لای خۆیەوە سەرۆکی حکوومەت، پێزانینی بۆ ڕۆڵی میسر و سەرۆک سیسی لە پشتیوانیکردنی پرسی کورد و پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە دەربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.