Erbil 31°C شەممە 08 ئاب 15:16

بۆریی ئیفراز 3 چاککرایەوە و پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاو دەگاتەوە ماڵان

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر تەواوبوونی کارەکانی چاککردنەوەی بۆریی شکاوی ئیفراز 3ـی ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد، لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئاو قۆناغ بە قۆناغ دەگاتەوە ماڵان.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، دوای ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە 11ـی کانوونی دووەمی 2026، بۆریی هێڵی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز 3 لە جۆری (GRP) بە تیرەی 1500 ملیم شکا، دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، تیمەکانی چاککردنەوە توانیویانە درەنگانی شەوی ڕابردوو بۆرییەکە چاک بکەنەوە و لە ئێستادا ئاو بە ئاراستەی کۆگاکان (عەمبارەکان) ڕەوانە دەکرێت.

سەبارەت بە گەیشتنی ئاو بە ماڵان، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر ڕوونی کردووەتەوە کە چاوەڕوان دەکرێت پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی کانوونی دووەم، ئاو قۆناغ بە قۆناغ بگاتەوە ئەو ماڵانەی کە بەهۆی شکانی بۆرییەکەوە بێئاو ببوون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.