Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:44

هەولێر.. بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسیی لافاو پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە بنەسڵاوە جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکوومەت بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو، پڕۆژەیەکی دروستکردنی ئاوەڕۆ و کۆنکرێتکردنی شەقام لە شارۆچکەی بنەسڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، لەسەر بودجەی فریاگوزاریی خێرای بەرەنگاربوونەوەی لافاو لە پارێزگای هەولێر، دەست کراوە بە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەک لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە داوە، پڕۆژەکە لەلایەن تیمەکانی شارەوانییەوە سەرپەرشتی دەکرێت و ئامانج لێی ڕێگریکردنە لە پەنگخواردنەوەی ئاوی زیادەی باران و پاراستنی ماڵەکانی ئەو سنوورە لە مەترسیی لافاو.

سەبارەت بە پێکهاتەی پڕۆژەکە، وەزارەتی شارەوانی ڕوونی کردووەتەوە کە کارەکان بریتین لە دروستکردنی ئاوەڕۆیەکی لوولەیی کۆنکرێتی شیشدار بە تیرەی 60 سم و بە درێژایی 200 مەتر، هەروەها بۆریی پۆلی ئەسیلین بە تیرەی 40 سم و بە درێژایی 140 مەتر.

جگە لەوەش، پڕۆژەکە دروستکردنی 6 مەنهۆڵ بە پێوانەی (1.2×1.2) مەتر و کاری کۆنکرێتکردنی شەقام لەخۆ دەگرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.