Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:43

بەهۆی خۆپیشاندانەكانی ئێران 38 ئەندامی هێزە ئەمنییەكان كوژراون

کوردستان TV
100%

بەهۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانی چەند رۆژی رابردووی شارەكانی ئێران تا ئێستا 38 ئەندامی هێزە ئەمنییەكان كوژراون، لەبەرامبەریشدا بەلایەنی كەم 12 هاووڵاتی سڤیل كوژراون.

ئاژانسی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران (IRIB) بڵاوی كردۆتەوە: بەهۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان لە سەرجەم شارەكانی ئێران تا ئێستا 38 پۆلیس و ئەندامی هێزە ئەمنییەكان كوژراون.

دوایین ئامارەكان دەری دەخەن كە لە پارێزگای كرماشان 6 ئەندامی هێزە ئەمنییەكان و لە پارێزگای خوراسانی باكور 7ی دیكە كوژراون.

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان لە ئێران لە كۆتاییەكانی 2025 بەهۆی خراپی دۆخی ئابووری و بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی كەلوپەل دەستیان پێ كرد، خۆپیشاندانەكان لە رۆژی 8ی ئەم مانگە گەیشتنە لووتكە.

بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەكان تا ئێستا 12 خۆپیشاندەر و هاووڵاتی سڤیل كوژراون كە لەنێویاندا منداڵ و ئافرەت هەن.

پێشتر عەلی ڕەزا زاكانی سەرۆكی شارەوانی تاران رایگەیاندبوو: بەهۆی خۆپیشاندانەكان 25 مزگەوت، 26 بانك، 3 بنكەی تەندروستی، 10 باڵەخانەی حكوومەت و چەندان ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوە و فریاكەوتن و پۆلیس زیانیان بەركەوتووە و سوتێنراون.

سەرۆكی شارەوانی تارانی پایتەختی ئێران هەریەك لە ئیسرائیل و ئەمریكای تۆمەتبار كرد كە لە پشت خۆپیشاندەرانەوەن بۆ ئاژاوەگێڕی و كاری تێكدەرانە لە ناوخۆی وڵاتدا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.