سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە ڕێکخراوی یونێسکۆ جەختی لە گرنگیی بوونی هەرێمی کوردستان بە ئەندامێکی بەشدار لە ڕێکخراوی یونێسکۆ کردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 11ـی کانوونی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی ئەسعەد تورکی سواری نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە ڕێکخراوی یونێسکۆ کرد.
لە دیدارەکەدا نوێنەری عێراق لە یونێسکۆ ، کورتەیەیەکی دەربارەی کارو و چالاکییەکانیان لە ڕێکخراوی یونێسکۆ خستەڕوو و ئاماژەی بە گرنگیی نوێبەراتیکردنی هەموو پێکهاتە و بەشەکانی عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، لە ڕێکخراوەکەدا کرد.
سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵ و کار و چالاکییەکانی نوێنەری عێراق دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست. سەرۆکی حکومەت هەروەها جەختی لە گرنگیی بوونی هەرێمی کوردستان بە ئەندامێکی بەشدار لە ڕێکخراوی یونێسکۆ کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.