Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 21:33

ترەمپ هەفتەی داهاتوو لەگەڵ سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی ڤەنزوێلا کۆ دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ماریا کۆرینا ماچادۆ، ڕێبەری سەرەکیی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کۆ دەبێتەوە. ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد پێشوازی لە پێشنیارەکەی ماچادۆ دەکات بۆ ئەوەی خەڵاتی نۆبڵەکەی خۆی پێشکەش بە ترەمپ بکات.

ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز" وتی: "تا ئەو شوێنەی بزانم ئەو هەفتەی داهاتوو دێت و زۆر پەرۆشم بۆ ئەوەی بیبینم و سڵاوی لێ بکەم."

ئەم دیدارە چاوەڕوانکراوە لە کاتێکدایە کە پێشتر ترەمپ هەڵوێستێکی ڕەخنەگرانەی بەرامبەر ماچادۆ هەبوو و ڕایگەیاندبوو: "پێم وایە زۆر قورس بێت ئەو ببێتە ڕێبەر، چونکە لە ناوخۆی وڵاتەکەیدا نە پشتگیریی هەیە و نە ڕێز؛ ئەو ژنێکی زۆر باشە، بەڵام ڕێزی پێویستی لێ ناگیرێت."

لەلایەکی ترەوە، ماریا کۆرینا ماچادۆ ستایشی دۆناڵد ترەمپی کردووە بۆ هەوڵەکانی لە سەرکوتکردن و لادانی دوژمنەکەی، نیکۆلاس مادۆرۆ، و بەڵێنی داوە بەم زووانە بگەڕێتەوە بۆ ڤەنزوێلا. ماچادۆ جەختی کردووەتەوە بزووتنەوەکەیان ئامادەیە بۆ سەرکەوتن لە هەر هەڵبژاردنێکی ئازاددا کە لە وڵاتەکەیدا بەڕێوە بچێت.

سەرەڕای ئەم هەواڵانە، ئاژانسی "ڕۆیتەرز" لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە وا دیارە ترەمپ پێی باشترە لەگەڵ "دێلسی ڕۆدریگێز"، سەرۆککۆماری کاتی و بەرپرسە باڵاکانی تری پێشووی حکومەتەکەی مادۆرۆ هاوکاری بکات و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەواندا پەرە پێ بدات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.