ئهمڕۆ شهممه 10-12026، دکتۆر شاخــەوان عبداللە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە نووسینگەی فراکسیۆن پێشوازی کرد لە ئەحمەد سەمیر باڵیۆزی کۆماری عەرەبی میسر.
لە دیدارەکەدا، باڵیۆز ئهحمهد سهمیر پیرۆزبایی خۆی گەیاندە دکتۆر شاخەوان عبداللە بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەک سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ڕۆڵ و ئەرکەکانی داهاتوودا.
ناوبراو هیوای خواست هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان باڵیۆزخانەی میسر لە بەغدا و فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەران بهردهوامی ههبێت لەسەر ئەو پرسانەی کە جێی بایەخی هاوبەشن.
هاوكات باڵیۆزی گشتیی میسر له بهغدا ئاماژەیدا بە گرنگیی گەورەی ڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان و پشتبەستن پێی بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشەکانی عێراق و ناوچەکە لە قۆناغی داهاتوودا.
جەختی لەوەش کردەوە، بوونی ئەو حزبە بە سەرکردایەتیی ئێستایەوە دڵنیاکەرەوەیە بۆ زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی، بەو پێیەی دیدگایەکی ڕوونی داهاتووی هەیە بۆ دۆخی عێراق و ناوچەکە و دەتوانێت ڕۆڵێکی سەرەکی بگێڕێت لە نزیککردنەوەی دیدگاکان و بەشداریکردن لە کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان.
لە بەرامبەردا دكتۆر شاخهوان عهبدوڵڵا سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی سوپاسی باڵیۆزی میسری کرد بۆ دەڕبڕینی پیرۆزبایی و جەختی کردەوە لە پەرۆشیی خۆی بۆ هاوکاری و هەماهەنگی دوولایەنەی هاوبەش لەگەڵ باڵیۆزخانەی میسر لە بەغدا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.