Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 12:49

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و 63 دۆلاری تێپەڕاند

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 10-1-2026، نرخی نەوت لەبۆرسه‌ی جیهانیدا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت 63 دۆلاری تێپەڕاند.

ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بەگوێرەی داتاكانی بازرگانی جیهانی له‌بواری وزه‌ و سووته‌مه‌نی نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 2.18% بەرزبووه‌وه‌ و گەیشته‌ 63 دۆلار و 34 سەنت بۆ هەر بەرمیلێك، واتا بەڕێژەی 1.35 دۆلار بەرزبووەتەوە.

ئەم بەرزبوونەوەیە لە كاتێكدایە كە پێشبینییەكانی بازاڕی سووته‌مه‌نی بۆ دابینكردن و خواست و  داواكاری جیهانیی و پێشهاتە جیۆپۆلیتیكییەكان كاریگەرییان لەسەر هاتوچۆی تانكەرەكان و دابینكردنی وزەی جیهانی هەیە.

جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.