ئه‌مڕۆ شەممە حكوومه‌تی كاتیی ڤەنزوێلا لە کاراکاس لەگەڵ نێردراوانی ئەمریکا گوتووێژ دەکات سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان، ئەمەش دوای چەند ڕۆژێک لە دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ و بردنی بۆ ئەمه‌ریکا لەلایەن هێزی ده‌لتای ئەمه‌ریکاوە.
حكوومه‌تی كاتیی ڤەنزوێلا ڕایگەیاند، کە دانوستانەکانی لەگەڵ دیپلۆماتکارانی ئەمه‌ریکا لە پایتەخت دەستپێکردووە، ئەمەش دوای ئه‌وه‌ی كه دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا ڤه‌نزوێلا له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بهڕێوهدهرێت.
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا له زاری بەرپرسانی ئه‌مه‌ریكا بڵاوییان كردووه‌ته‌وه، نوێنەرانی ئەمه‌ریکا لە کاراکاسن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کردنەوەی باڵیۆزخانەکەیان، هاوکات ترەمپ لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کۆمپانیا نەوتییەکان لە واشنتۆن کۆبووەتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پلانەکانی بۆ دەستڕاگەیشتن بە یەدەگی نەوتی خاوی فراوانی ڤەنزوێلا.
حکوومەتی کاتی دیلسی ڕۆدریگێز سه‌رۆكی به وه‌كاله‌تی ڤه‌نزوێلا بڕیاریداوە لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه‌ی دیپلۆماسی لەگەڵ حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستپێبکات، بە ئامانجی کردنەوەی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان لە هەردوو وڵات‌دا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.