Erbil 31°C پێنجشەممە 23 تەمووز 01:14

تره‌مپ: گرینلاند بۆ ئێمه‌یه‌ یان به‌ نه‌رمی یان به‌ شه‌ڕ

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی چاره‌نووسی دوورگه‌ی گرینلاند دووپاتی کردەوە کە بەنیازە لەگەڵ دانیمارک بگاته‌ ڕێککەوتن بۆ بەدەستهێنانی گرینلاند بە هەر شێوەیەک بێت،دوای ئەوەی کۆپنهاگن دووپاتی کردەوە کە خاکی جەمسەری باکووری وڵاتەکەی بۆ فرۆشتن نییە.

سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: منیش سەرسامم بە دانیمارک، دەبێت پێتان بڵێم کە ئەوان زۆر میهرەبان بوون لەگەڵم.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاتنی ئەوان بە کەشتی بۆ ئەوێ به‌ر له‌  500 ساڵ لەمەوبەر بەو مانایە نییە کە ئەوان خاوەنی خاکی گرینلاند بن.

لە درێژەی قسەکانیدا دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند: "پێم خۆشە گرێبەستێک بکەم بە ڕێگەی ئاسان. بەڵام ئەگەر بە نەرمی نەیکەین، بە شه‌ڕ ئەنجامی دەدەین."

ترەمپ پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە ئەمریکا دەبێت گرینلاند بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی ئاسایشی وڵاتەکەی بەرامبەر بە پەکین و مۆسکۆ مسۆگەر بکات.

ڕۆژی هەینی تره‌مپ گوتی: ناتوانین ڕێگە بە ڕووسیا یان چین بدەین گرینلاند داگیر بکەن، ئەگەر ئێمە نەیکەین، ئەوە ئەوان دەیکەن.

ئەمەش دوای ئەوە هات مێت فرێدریکسن سەرۆکوەزیرانی دانیمارک رایگه‌یاند: وڵاتەکەی ئەندامی ناتۆیە هێرشی ئەمه‌ریکا بۆ سەر ئەندامێکی هاوپەیمانییەکە کۆتایی بە هەموو شتێک دەهێنێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.