ئەمڕۆ پێنجشەممە 8-1-2026 ، سەرۆکی پەرلەمانی ڤەنزوێلا ئازادکردنی ژمارەیەکی زۆر لە زیندانیانی سیاسیی ڕاگەیاند، لەنێویاندا ئەو بیانیانەی کە لە ڤەنزوێلا دەستبەسەرکرابوون بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو.
ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: خۆرخی ڕۆدریگێز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ڤه‌نزوێلا رایگه‌یاندووه: "بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە، حکوومەتیی كاتی ڤه‌نزوێلا و دامەزراوەکانی دەوڵەت بڕیاریان داوە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ڤەنزوێلا و هاووڵاتییانی بیانی ئازاد بکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد، به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی وورد له‌پێناو ئاشتیی و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیریی بۆ وڵات ئه‌م ئازاد كردنانه‌ی زیندانیان به‌پێی جۆری سزا و ماوه‌ی سزاكانیان به‌رده‌وامی ده‌بێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.