Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:00

تره‌مپ: تا ماوه‌یه‌كی زۆر ڤه‌نزوێلا له‌ ده‌ستێكی ئه‌میندا ده‌بێت

کوردستان TV
100%

لە چاوپێکەوتنێکدا کە ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا ڕایگەیاندووه‌، ڤه‌نزوێلا له‌ ده‌ستێكی ئه‌مین دایه‌ و ئەمریکا دەتوانێت بۆ چەند ساڵێک حووکمرانی ڤەنزوێلا بکات.  

دۆناڵد ترەمپ راشیگه‌یاندووه‌، "تەنها کات دیاری دەکات کە واشنتۆن بەنیازە تا چەند کۆنترۆڵی خۆی بەسەر کاراکاسدا بپارێزێت. کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا دۆخەکە سێ مانگ، شەش مانگ، ساڵێک، یان زیاتر دەخایەنێت، له‌ وەڵامدا تره‌مپ گوتی:"پێموایە زۆر زیاتر دەخایەنێت".

سەرۆکی ئەمه‌ریکا لە درێژەی قسەکانیدا ئه‌وه‌شی گوت، "ئێمە وڵاتەکە بەشێوەیەکی زۆر قازانجدار ئاوەدان دەکەینەوە، نەوت بەکاردێنین و هاوردەی دەکەین، نرخی نەوت دادەبەزێنین و ئەو پارەیە دابین دەکەین بۆ خۆشگوزه‌رانیی خه‌ڵكی ڤەنزوێلا كه‌ زۆر پێویستییان پێیانه‌."  

ڕۆژنامەکە له‌ زاری دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وه‌شی بڵاوکردووه‌ته‌وه‌، بەرپرسانی ئیدارەی ئەمه‌ریکا رایانگەیاندووه‌ کە ئەمه‌ریکا بەنیازە بۆ ماوەیەکی نادیار فرۆشی نەوتی ڤەنزوێلا بەڕێوەببات.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، دۆناڵد سەرۆکی ئەمه‌ریکا پشتڕاستی کردەوە کە ڤەنزوێلا لە نێوان 30 بۆ 50 ملیۆن بەرمیل نەوت ڕادەستی ئەمەریکا دەکات و ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم نەوتە بە نرخی بازاڕ دەفرۆشرێت و من کۆنتڕۆڵی ئەو پارانە دەکەم بۆ خزمه‌تی ڤه‌نزوێلا."  

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)، ڤەنزوێلا خاوەنی گەورەترین یەدەگی سەلمێنراوی نەوتی جیهانە کە زیاتره‌ لە 303 ملیار بەرمیل نەوت.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.