وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری "ڕۆژی چوارشەممە 31/12/2025 مووچەی مانگی تشرینی یەکەم (مانگی 10)ی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
ئاماژە بەوەشدراوە "هەر لە هەمان ڕۆژدا مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لە دوای (1/7/2024) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
ئەمە لە كاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری لیستی مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی بۆ مانگی تشرینی یەکەم بڵاو كردبووەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.