پەیمانگەی نیشتمانی بۆ توێژینەوەی فەلەكناسی لە میسڕ یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز و هەروەها یەكەم رۆژی جەژنی دیاری كرد.
ئەو پەیمانگەیەی وڵاتی میسر رایگەیاند: بەگوێرەی حیساباتی فەلەكی رۆژی 19ی مانگی داهاتوو مانگی رەجەب كۆتایی دێت و رۆژی 20ی مانگ یەكەم رۆژی مانگی شەعبان دەبێت.
هەروەها راشیگەیاند: رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 18ی شوباتی 2026 مانگی شەعبان كۆتایی دێت، بەمەش رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 19ی شوباتی 2026 یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت.
پەیمانگەكە ئاماژەی بەوەش دا: بەگوێرەی حیساباتی فەلەكی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ 30 رۆژی تەواو دەبێت، واتە رۆژی پێنجشەممە 19ی ئاداری 2026 دوایین رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت و رۆژی هەینی 20ی ئادار دەبێتە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز.
پەیمانگەی نیشتمانی بۆ توێژینەوەی فەلەكناسی لە میسڕ راشیگەیاندووە: بەهۆی ئەوەی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ دەكەوێتە كۆتاییەكانی وەرزی زستان و سەرەتاكانی وەرزی بەهار، كاتژمێرەكانی رۆژووی موسڵمانان مامناوەند دەبێت كە لەنێوان 12 بۆ 13 كاتژمێر دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.