Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 18:53

حەج و عومرەی هەرێم: هیچ پاسێکی عومرەکاران لە شەقڵاوە ئاگری نەگرتووە و سەرجەم عومرەکاران سەلامەتن

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە پاسێکی گواستنەوەی عومرەکاران لە شەقڵاوە ئاگری گرتبێت و جەخت دەکاتەوە، تەنیا کێشەیەکی تەکنیکی بووە و سەرجەم عومرەکاران سەلامەتن.

کاروان ستونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان تایبەت بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: "ئەو هەواڵەی بڵاو کراوەتەوە گوایە پاسێکی عومرەکاران لە شەقڵاوە ئاگری گرتووە، دوورە لە ڕاستییەوە و هەواڵەکە گەورە کراوە".

گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم ڕوونی کردەوە، پاسەکە تەنیا پارچەیەکی لە بەشی دواوەی لەکار کەوتووە و بەو هۆیەوە دووکەڵ چووەتە ناو پاسەکە، بەڵام عومرەکارەکان بە سەلامەتی دابەزیون و هیچ ئاگرکەوتنەوەیەک ڕووی نەداوە.

کاروان ستونی ئاماژەی بەوەش دا: "دەستبەجێ پاسێکی دیکە گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەکە و عومرەکارەکانی گواستووەتەوە و بەرەو شوێنی مەبەست بەڕێکەوتوون".

لە کۆتاییدا دڵنیایی دا کە سەرجەم عومرەکارەکان سەلامەتن، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و کەس بریندار نەبووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.