ئهمرۆ دووشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە ئەو مووشەکانەی دروستكراوه بۆ بەرگریی لە خۆ و بۆ ڕاگرتنی هەر هێرشێکە كه بكرێته سهریان، جەختی لهوهش کردهوه بەرنامەی مووشەکی وڵاتەکەی لە دهرهوهی دانوستانهكان دایه.
ئیسماعیل قائانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی تاراندا ڕایگەیاند: "بەرنامەی مووشەکی ئێران بۆ بەرگریکردن لە خاکی ئێران دانراوه، نەک بابەتی دانوستان".
راشیگهیاند: توانای بەرگریی ئێران کە بۆ ڕاگرتنی هەر دەستدرێژکارێک داڕێژراوە، جێگای گفتوگۆ نییە.
ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە پێشکەوتنی بەرنامەی مووشەکی بالیستیکی ئێران دەربڕی، ئێرانیش بە ناسەقامگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆمەتبار دەکات، بە تایبەت کە ئیسرائیل لە مەودای ئەم مووشەکانەدایە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی "ئێن بی سی نیوز "، بەرپرسانی ئەمەریکا تا دێت نیگەرانن لە فراوانکردنی بەرنامەی مووشەکی ئێران و بژاردەکانی هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران تاوتوێ دهكهن
جێی باسه، ئێران کە سزای تووندی نێودهوڵهتیی لەسەرە خاوەنی كۆگای گهورهی چەکی دروستکراوی ناوخۆییە، لە بەرگری ئاسمانی و مووشەکەوە بگره تا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.