گیدۆن سەعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوای لە جووهكانی وڵاتانی ڕۆژئاوا کرد ڕوو لە ئیسرائیل بکەن بۆ ڕزگاربوون لە هەڵکشانی دژە جولەکەکان، ئەمەش هەفتەیەک دوای کوژرانی 15 کەس لە ڕووداوی تهقهكردنی هانۆکا لە کەناری بۆندی لە سیدنی ئوستراڵیا.
وهزیری دهرهوهی ئیسرائیل لە میانی چالاکییەکی گشتیی بۆ داگیرساندنی مۆم بە بۆنەی کۆتا ڕۆژی جەژنی هانۆکا رایگهیاند: جووهكان مافی ئەوەیان هەیە لە هەموو شوێنێک بە سەلامەتی بژین.
راشیگهیاند: ئێمە دەبینین و بە تەواوی تێدەگەین کە چی ڕوودەدات، ئەزموونێکی مێژوویی دیاریکراومان هەیە. ئەمڕۆ جووهكان لە هەموو جیهاندا گۆشەگیرییان لەسەرە.
ناوبراو لە چالاکییەکەدا کە سەرکردەکانی پێکهاتە و ڕێکخراوە جووهكان لە سەرانسەری جیهان ئامادەی بوون گوتی: "ئەمڕۆ بانگەواز لە جووهكانی ئینگلتەرا و فەرەنسا و ئوسترالیا و کەنەدا و بەلجیکا دەکەم بێن بۆ خاکی ئیسرائیل و بگەڕێنەوە بۆ ماڵی گهورهی خۆیان .
لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕ لە کەرتی غەززە کە دوای هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023سەریهەڵدا، سەرکردەکانی ئیسرائیل سەرهەڵدانی دژە جووهكان لە وڵاتانی ڕۆژئاوا ئیدانە دەکەن و حکوومەتەکانیان تۆمەتبار دەکەن بە شکستهێنان لە بەرەنگاربوونەوەی ئازادی ئاینی بۆ جووهكان.
لای خۆیهوه، دەسەڵاتدارانی ئوسترالیا ڕایانگەیاندووە کە هێرشەکەی 14ی کانوونی دووەم لە کەناری بۆندی لە سیدنی ئیلهامی وەرگرتووە لە ئایدۆلۆژیای جیهادی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی.
هاوكات بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داوای لە حکوومەتەکانی ڕۆژئاوا کرد کە پارێزگارییەکی باشتر بۆ هاووڵاتییانی جوو دهستهبهر بكهن.
بەپێی یاسای گەڕانەوەی ئیسرائیل لە ساڵی 1950، هەر جووهك لە جیهاندا مافی ئەوەی هەیە کۆچ بکات بۆ ئیسرائیل و ڕەگەزنامەی ئیسرائیلی بەدەستبهێنێت.
هەروەها یاساکە ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە لانیکەم یەک باپیرە و داپیرهی جوویان ههیه.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.