ئه‌مڕۆ دووشەممە حكوومه‌تی چین رایگەیاند کە باجی کاتیی بەسەر هەندێک بەرهەمی شیرەمەنیدا دەسەپێنێت کە لە یەکێتی ئەوروپا هاوردە دەکرێن، ئەمەش دوایین رێكاره بازرگانییه‌كانی په‌كینه له‌مساڵدا کە لە خۆراکەوە تا ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەگرێتەوە.
وەزارەتی بازرگانی پەکین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، باجەکان لە نێوان 21.9 بۆ 42.7% ده‌گرێته‌وه و لە ڕۆژی سێشەممەوە کاری پێدەکرێت و کۆمەڵێک بەرهەم دەگرێتەوە لەوانە پەنیری تازە و پرۆسێس کراو، پەنیری شین، هەندێک جۆری شیر و کرێم.
لە مانگی ئابی ساڵی 2024، دەسەڵاتدارانی چین لەسەر داوای کۆمەڵەی شیرەمەنی چین لێکۆڵینەوەیەکی وردیان له‌سه‌ر رێژه‌ی داهات و قازانجی به‌رهه‌می خۆماڵی و شیرمه‌مه‌نی هاورده‌كراو ئه‌نجامدا و گه‌یشتنه رێككه‌وتنی ئه‌وه‌ی كه پێویسته رێژه‌ی باجی گومرگیی له‌سه‌ر به‌رهه‌می شیره‌مه‌نی هاورده‌كراو به‌رز بكرێته‌وه.
جێی باسه، باج لەسەر بەرهەمە شیرەمەنیەکان هەفتەیەک دوای ئەوە دێت کە حكوومه‌تی پەکین رایگەیاند کە باجی دژە دامپینگ بەسەر هاوردەکردنی گۆشتی بەراز لە یەکێتی ئەوروپا بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەسەپێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.