Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 03:53

لیندسی گراهام: هانی ترەمپ دەدەم دەستی ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی حەماس واڵا بکات

کوردستان TV
100%

سیناتۆرێکی دیاری کۆمارییەکان و هاوپەیمانی نزیکی دۆناڵد ترەمپ، هۆشداریی کۆتایی دەداتە حەماس و حزبوڵڵا و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ئەو دوو گرووپە چەکەکانیان دانەنێن، دەبێت ئیسرائیل بە پاڵپشتیی ڕاستەوخۆی ئەمەریکا ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ لەناوبردنی یەکجارییان دەستپێبکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ـی کانوونی یەکەم،لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، قۆناغی داهاتووی ئاشتی لە ناوچەکە بەندە بە چەککردنی حەماس و حزبوڵڵا. گراهام ئاماژەی بەوە کرد کە حەماس ماوەی ئاگربەستی بۆ بەرژەوەندی سەربازیی خۆی بەکارهێناوە و چیتر قبوڵکراو نییە بە چەکداری بمێننەوە.

سەبارەت بە بەرەی لوبنانیش، گراهام داوای کرد ئەگەر حزبوڵڵا چەکە قورسەکانی ڕادەست نەکات، ئەمەریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی بۆ لەناوبردنی ئەو گرووپە ئەنجام بدەن. ئەم لێدوانانەی گراهام وەک ئاماژەیەک بۆ سیاسەتی توندی ئیدارەی داهاتووی ترەمپ لە بەرامبەر هاوپەیمانەکانی ئێران لە ناوچەکە دەبینرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.