دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگەی دەربەندیخان رووی دا و بەهۆیەوە شوفێری ئۆتۆمبێلەكە كە پیشەی پزیشك بووە، گیانی لەدەستداوە.
جاسم عەلی خان بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە (كوردستان تیڤی) رایگەیاند: کاتژمێر 1:30ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لەسەر رێگەی دەربەندیخان رووی دا.
راشیگەیاند: لە رووداوەكەدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا کڕاون كە بەرەو دەربەندیخان هاتووە و تەنیا شۆفێرێكی تێدا بووە، کۆنترۆڵی لەدەستداوە و تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە.
هەروەها رایگەیاند: ئۆتۆمبێلەكە بەهۆی كۆنتڕۆڵ لەدەستدانەوە لە گادرێڵەکانی رۆخی رێگەی داوە و دواتریش کەوتووەتە ناو گۆماو و بەو هۆیەوە شۆفێرەکە گیانی لەدەستداوە.
لەبارەی ناسنامەی شۆفێرەکە، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان ئاماژەی بەوە دا كە پزیشکە و خەڵکی کەلارە.
كەلار / محەمەد ساڵح
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.