لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی نوێی 2026، پارێزگای هەولێر زنجیرەیەک چالاکیی هونەری و کەلتووری بەڕێوە دەبات و بڕیارە لەم هەفتەیەدا کەرنەڤاڵێکی تایبەت بۆ نمایشکردنی ئۆتۆمبێلە کلاسیک و کۆنەکان لە سەنتەری شار ڕێک بخرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر کە ڕۆژی یەکشەممە 21ی کانوونی یەکەمی 2025 بڵاو کراوەتەوە، سەرجەم ئەو کەسانەی ئارەزووی بەشداریکردنیان هەیە و خاوەنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 1991 و خوارترن، دەتوانن لەم کەرنەڤاڵەدا بەشدار بن.
بۆ مەبەستی هەماهەنگی و تۆمارکردنی ناو بۆ بەشداری لەم نمایشەدا، پارێزگای هەولێر ژمارە تەلەفۆنی (07504618490)ی بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلە کلاسیکەکان تەرخان کردووە تاوەکوو پەیوەندیی پێوە بکەن.
ئەم نمایشە بەشێکە لەو کەرنەڤاڵە گەورانەی ساڵانە لە پایتەختی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنەکانی سەری ساڵەوە بەڕێوەدەچێت و سەرنجی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان و گەشتیاران بۆ خۆی ڕادەکێشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.