سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەند زوهێر عەبدولمەسیح، پرسەنامەیەکی ئاراستەی ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
ڕۆژی یەکشەممە 21ـی کانووی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا کە ئاراستەی وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی کردووە جەختی کردووەتەوە "زوهێر عەبدولمەسیح، ئەکتەر و دەرهێنەرێکی نیشتمانپەروەری دیاری کوردستان بوو کە خزمەتێکی زۆری سینەما و دراما و شانۆی کوردی کردووە" .
دەقی پرسەنامەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
بەڕێز ئانۆ جەوهەر عەبدۆکا ، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن
بۆ کۆچی دوایی مامی بەڕێزتان ، هونەرمەندی ناسراوی کوردستان ، زوهێر عەبدولمەسیح پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم .
زوهێر عەبدولمەسیح ئەکتەر و دەرهێنەرێکی نیشتمانپەروەری دیاری کوردستان بوو کە خزمەتێکی زۆری سینەما و دراما و شانۆی کوردی کردووە .
خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/12/21
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.