Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 06:07

یەکەم گەشتی بۆشایی ئاسمان بۆ کەسێکی خاوەن پێداویستی تایبەت به‌ سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدرا

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌، کۆمپانیای بلو ئۆریجین بڵاویكرده‌وه‌ توانیوویانه‌ یەکەم بەکارهێنەری کورسی کەمئەندامی (ویلچێر) به‌ سه‌ركه‌وتوویی بگه‌یه‌ننه‌ بۆشایی ئاسمان، ئەمەش دوای ئەنجامدانی گەشتێکی کورت لەسەر پشتی کەشتییەکی بلو ئۆریجین.

ملیاردێری ئەمریکی جێف بێزۆس سه‌رۆكی کۆمپانیای بلو ئۆریجینه رایگه‌یاندووه‌: توانیوویانه‌‌ ‌ موشەکی "نیو شیپەرد" لە ئەرکێکی نوێی نیمچە خولگەییدا لە ویلایەتی تەکساس به‌ سه‌ركه‌وتووی ڕەوانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرا.

میشێلا بێنتاوس، ئەندازیاری فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمان و مێکاتڕۆنیکس لە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا (ESA)، لەگەڵ پێنج گەشتیاری تری بۆشایی ئاسمان، هێڵی "کارمان"یان بڕی کە سنووری جیاکەرەوەی نێوان بەرگی هەوا و بۆشایی ئاسمانە، لە گەشتێکدا کە نزیکەی 10 خولەکی خایاند.

میشێلا بێنتاوس بەهۆی پێکان لە دڕکەپەتکیدا لە ئەنجامی ڕووداوێکی پاسکیلسواری کێوییەوە تووشی بووە کورسی کەمئەندامی بەکاردەهێنێت.

موشەکەکە بە شێوەیەکی تەواو ئۆتۆماتیکی کاردەکات بەرەو بۆشایی ئاسمان بەرزبووەوە، پاشان ئەو کەپسولەی گەشتیارەکانی هەڵگرتبوو لێی جیابووەوە و دواتر بە نەرمی لە بیابانەکانی تەکساس نیشتەوە.

ئەمە 16ـەمین گەشتی مرۆیی کۆمپانیای بلو ئۆریجینە، کە چەند ساڵێکە لە ڕێگەی موشەکی نیو شیپەردەوە بەرنامەی گەشتیاری بۆشایی ئاسمان پێشکەش دەکات، بەبێ ئەوەی تێچووەکەی ئاشکرا بکات.

جارید ئایزاکمان، سەرۆکی نوێی ئاژانسی ناسا، لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێكس  پیرۆزبایی لە میشێلای خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت کرد و رایگه‌یاند: "تۆ ئیلهامت بەخشی بە ملیۆنان کەس بۆ ئەوەی سەیری ئاسمان بکەن و وێنای ئەوە بکەن کە چی دەکرێت و روو ده‌دات."

کۆمپانیا تایبەتەکانی بواری بۆشایی ئاسمان هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی کەسایەتییە ناودارەکانەوە پڕوپاگەندە بۆ خزمەتگوزارییەکانیان بکەن، بۆ ئەوەی لە کێبڕکێیە تووندەکاندا پێشەنگ بن.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.