Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 22:05

داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ مانگی تشرینی یەکەم دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند سبەی دووشەممە بڕی 120 ملیار بۆ مانگی تشرینی یەکەم دینار دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق.

ڕۆژی یەکشەممە 21ـی کانوونی یەکەمی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند سبەی دووشەممە، بڕی ( ١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) سەدو بیست ملیار دینار، وەک داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ مانگی تشرینی یەکەم بەشێوەی کاش دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ئەم پارەیە وەک بەشێک لە پابەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق و چاوەڕێ دەکرێت دوای ئەم هەنگاوە، حکوومەتی فیدراڵ شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم بنێرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.