تۆڕی میدیای کوردستان لە پەیامێکدا هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند و دەرهێنەری دیار (زوهێر عەبدولمەسیح) ـی ڕاگەیاند و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و هونەردۆستان دەکات.
دەقی پەیامەکە:
بەناوی تۆڕی میدیای کوردستانەوە، بە داخ و خەمێکی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی دیار و دەرهێنەری بواری دراما و شانۆ، خوالێخۆشبوو (زوهێر عەبدولمەسیح) ڕادەگەیەنین، کە ڕۆڵێکی بەرچاوی لە پێشخستنی هونەری کوردیدا بینی و بەرهەمەکانی وەک میراتێکی بەنرخ لە یادەوەریی بینەراندا دەمێننەوە.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەکەی دەکەین، لە خوای گەورە داواکارین سەبووری و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت و ڕۆحی کۆچکردوویش بە بەهەشت شاد بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.