Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 03:52

ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینیی کرێکاران دەکرێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، سەرجەم کرێکارانی خانەنشینکراوی ناوخۆی هەرێم ئاگادار دەکاتەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ی کانوونی یەکەمی 2025، مووچەی مانگی 12 دابەش دەکرێت.

خانەنشینان دەتوانن بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان، هەر ئەمڕۆ سەردانی "بانکی فیدراڵ" بکەن.

بەهۆی نزیکبوونەوەی پشووەکانی سەری ساڵ، بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە خانەنشینان دەکات تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە سەردانی بانک بکەن و مووچەکانیان وەربگرن، بۆ ئەوەی پرۆسەی دابەشکردنەکە نەکەوێتە ساڵی نوێوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.