Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 22:07

فیستیڤاڵی سەری ساڵ لە پارکی شار کرایەوە

کوردستان TV
100%

ئەمشەو شەممە 20ی کانوونی یەکەمی 2025، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکوومی، فیستیڤاڵی سەری ساڵی نوێ لە پارکی شار و لەژێر سێبەری قەڵای مێژوویی هەولێر دەستیپێکرد.

ڕێورەسمەکە بە چاودێری پارێزگای هەولێر و سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەڕێوەچوو، کە تێیدا هەریەک لە (دکتۆر پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پ د ک)، (ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر)، (زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی دووی پارتی)، (نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند)، (کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی) و (دلێر محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزار) و چەندین بەرپرسی دیکەی خزمەتگوزاری ئامادەی بوون.

ئەم چالاکییە کە بووەتە نەریتێکی ساڵانە، ئەمساڵ بە شێوازێکی رێکخراوتر و بە بەرنامەیەکی تایبەت داڕێژراوە. چالاکییەکان بریتین لە:
* ئاهەنگ و پڕۆگرامی هونەری تایبەت بە خێزانەکان.
* پێشانگای کاری دەستی و کولتووری.
* نمایشی خواردنە کوردەوارییەکان.
* چالاکی جۆراوجۆری هونەرمەندان و تیپە میللییەکان.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێ، هیوای خواست ساڵی 2026 ببێتە ساڵی خۆشی و ئارامی بۆ گەلی کوردستان. هەروەها دەستخۆشی لە رێکخەران و کاسبکارانی ناو فیستیڤاڵەکە کرد و پاڵپشتی خۆی بۆ تیپە هونەرییەکان دەربڕی.

ئەم فیستیڤاڵە وەک هەنگاوێک بۆ ڕاکێشانی گەشتیاران و رەخساندنی کەشێکی شاد بۆ دانیشتووانی هەولێر ئەنجام دەدرێت و چالاکییەکانی تاوەکو شەوی 1ی 1ی 2026 بەردەوام دەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.