ئه‌مرۆ شەممە ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، ئەمریکا پێشنیاری کردووە دانوستان لە نێوان تیمەکانی دانوستانکاری ئۆکراینا و رووسیا و ئه‌مه‌ریكا لە میامی بەڕێوەبچێت، کە بەرپرسانی ئۆکراینا بۆ خولێکی نوێی دانوستانەکان کۆببنەوە ئه‌وه‌ش به ئامانجی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌نگاوی زیاتر بۆ وه‌ستانی جه‌نگ و هێنانه‌كایه‌ی ئاشتی.
ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه ، زێلینسکی رایگه‌یاندووه: ئه‌مه‌ریكا داوای كۆبوونه‌وه‌ی سی قۆڵی كردووه له‌نێوان ئۆكراینا و رووسیا و ئه‌مریكا .
راشیگه‌یاند: ئه‌وه شتێكی باشه و لارییان نییه، به‌ڵام دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه شتێكی لۆژیكی ده‌بێت هاوتا ئه‌وروپییه‌كانیشمان ئاماده بن .
زێلینسكی زیاتر گوتی : ده‌بێت پیش كۆبوونه‌وه‌كه ده‌رئه‌نجامه‌كانی كۆبوونه‌كه بزانین و هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێته‌وه تا زه‌مینه‌ی زیاتر خۆش بكرێت بۆ ئاشتی .
زێلینسكی ئاشكراشی كرد : نابێت رێگه بدرێت چیتر رووسیا هه‌وڵه‌كان بۆ ئاشتیی له‌بار ببات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.