Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 06:24

نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی سزادانی دوو دادوەری دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی دەکات له‌لایه‌ن ئەمریکاوه‌

کوردستان TV
100%

نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی ئەو سزایانەی کرد کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەسەر دوو دادوەری دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا (ICC) سەپاندوویەتی، بەهۆی ئەو لێکۆڵینەوانەی پەیوەندییان به‌ تاوانی جه‌نگیی ئیسرائیله‌وه‌ هه‌یه‌.

نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم هەنگاوەی بە پەرەسەندنێکی نوێ لە ڕێوشوێنە تۆڵەسێنەکان دژ بە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان لەقەڵەم داوه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هەردوو دادوەرە پەیوەندیدارەکە بریتین لە گۆچا لۆردکیپانیدزەی جۆرجی و ئێردینیبالسورن دامدینی مەنگۆلی، کە لەم هەفتەیەدا دەنگیان دابوو دژی ئەو تانەیەی ئیسرائیل پێشکەشی کرد بوو بۆ داخستنی په‌ڕاوی لێکۆڵینەوەکان لە تاوانەکانی جەنگ لە غەززە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی "فرانس پرێس"، ئەم ڕێوشوێنانە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک سزای ئەمریکیدایە کە پێشتر نۆ دادوەر و داواکاری گشتیی دادگاکەی گرتووەتەوە، ئەوەش لەسەر پاشخانی لێکۆڵینەوە لەو تاوانە جەنگییانەی کە ئیسرائیل تۆمەتبار دەکرێت بە ئەنجامدانیان لە کەرتی غەززە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.