Erbil 31°C شەممە 03 تشرینی یەکەم 05:17

ئه‌مه‌ریكا بە بۆنەی سەری ساڵ داوای ئاگربەستی مرۆیی لە سوودان دەکات

کوردستان TV
100%

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هاتنی ساڵی نوێ دەرفەتێک بۆ ئاگربەستی مرۆیی لە سوودان کە تێوه‌گلاوه‌ به‌ شه‌ڕێكی خوێناوی دەڕەخسێنێت و داوای لە وڵاتانیش کرد کە ڕۆڵی خۆیان بۆ هێنانەدی ئاشتی بەکاربهێنن.

ڕوبیۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پشتڕاستیکردەوە کە "99%ی سەرنجمان لەسەر ئەم ئاگربەستە مرۆییە و ده‌بێت به‌ خێرایی روو بدات. "

ئاماژەی بەوەشکرد، پێمان وایە ساڵی نوێ و پشووەکانی داهاتوو دەرفەتێکی گەورەن بۆ هەردوولا بۆ ئەوەی لەسەر ئەم بابەتە ڕێکبکەون، ئێمەش هەموو هەوڵێکمان دەدەین لەم بوارەدا.

سوودان لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە مانگی نیسانی 2023 وێران بووە و بە دەیان هەزار کەس کوژراون و ملیۆنان کەسیش ئاوارەبوونه‌ و پێشێلکاریی مرۆیی و برسێتی زۆر بەربڵاو بووه‌ته‌وه‌.

روبیۆ ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوولا بەڵێنەکانیان پێشێلکردووە، نیگەرانی خۆشی دەربڕی لە ڕاپۆرتە نوێیەکانی هێرشکردنە سەر کاروانەکانی یارمەتییە مرۆییەکان.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕۆژێک دێت کە چیرۆکی ڕاستەقینەی ئەوەی لەوێ ڕوویداوە بزانرێت و هەموو ئەوانەی بەشدارن خراپ دەردەکەون.

ئیمارات بەهۆی ڕۆڵی لە شەڕەکەدا ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بووەتەوە. ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش رایگەیاندووە، ئەبوزەبی پاڵپشتی هێزەکانی پشتیوانی خێرا دەکات کە تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە لەوانە لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ و توندوتیژی سێکسی لە شاری ئەلفاشر، ئەو شارەی لە کۆتاییەکانی مانگی ئۆکتۆبەردا گرتیان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.