دوای رووداوی كوشتنی عهقیدی پۆلیس زهید عادل سوبهیح لهبهردهم ماڵهكهی خۆی ئهمرۆ له شاری كهركوك، دوو پهرلهمانتاری مهسیحی له پهرلهمانی كوردستان ئیدانهی كوشتنی ئهو ئهفسهرهیان كرد و به پێشهاتێكی مهترسیدار و كردهیهكی تاوانكاریی ناوزهندیان كرد. ئهمهش دهقی روونكردنهوهكهیه..
بە داخ و نیگەرانییەکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی عەقیدی پۆلیس (زەید عادل سوبەیح جەرجیس)مان پێگەیشت، کە ئەمڕۆ هەینی 19ی کانوونی یەکەمی 2025 لەلایەن تاقمێکی چەکدارەوە لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لەکاتێکدا بێ چەک و ئاشتیخواز بووه کرایە ئامانج.
ئەم پێشینەیە بە ڕووداوێکی تاوانکاریی مەترسیدار دادەنرێت لەو کاتەی کە عێراق هەوڵ دەدات سەقامگیریی ئەمنیی و سیاسی خۆی بسەلمێنێت.
رووداوی تیرۆرکردنی شەهید زەید عادل نەک تەنها هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی کەرکووک و دانیشتووانەکەی، بەڵکو سەرچاوەیەکی نوێی نیگەرانییە بۆ کریستیانەکانی شارەکە کە هەست بکەن سەلامەتییان پارێزراو نییە، بەتایبەتی کە ئەم دەستدرێژییە ئاشکرایە هاوکاتە لەگەڵ وەرزی جەژنەکانی سەری ساڵ و لەدایکبوونی مهسیح.
ئێمە لەکاتێکدا هاوسۆزی تەواوی خۆمان لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری شەهید و کریستیانەکان بە گشتی لە کەرکووک ڕادەگەیەنین بە ڕژدییەوە چاوەڕوانی ڕێکاری یاسایی خێرا و کاریگەرین، بەتایبەت بەهۆی هەبوونی گرتە ڤیدیۆیی تیرۆرکردنەکە بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران و سزادانیان بەپێی یاسا و بنەماکانی دادوەری، تاوەکو ئەم تاوانە بەبێ سزای شایستە تێنەپەڕێت.
هەروەها جەخت دەکەینەوە کە پێویستە دەسەڵاتە خۆجییەکان ئاسایش و سەلامەتی کریستیانەکان لە کەرکووک مسۆگەر بکەن.
سەری ڕێز بۆ شەهید زەید عادل سوبەیح جەرجیس دادەنەوێنین. سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان دەکەین.
پەرلەمانتاران:
د. جەیمس حەدو هیدۆ
ڕامی نووری سیاوش
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.